ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌ری به‌لووچ، سووختبه‌رێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، ئۆتۆمبیلی ئه‌و دوو هاووڵاتییه هه‌ڵدێراوه و پاشان ئاگری گرتووه. له ئه‌م ڕووداوه‌دا هاووڵاتییه‌كی به‌لووچ به ناسناوی “مو‌سا”، به هۆی سووتانی جه‌سته‌ی له ئاگره‌كه‌دا گیانی له ده‌ستداوه و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه ساڵی ڕابردوو به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕوودانی ڕووداوی هاتوچوۆ، لانیكه‌م ٢٤٠ سووختبه‌ری به‌لووچ گیانیان له ده‌ستداوه و ١٣٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
