به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌راسه‌تی پترۆشیمی ڕازی ماهشه‌هر و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كرێكارانی مانگرتووی شیفتی ڕۆژیان له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه ناچار كردووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی، حه‌راسه‌تی شیركه‌ت به هاوكاری دادستانی ماهشه‌هر ٧٥ كرێكاریان بانگهێشت و له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار كردووه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو ڕێگه‌یان له چوونه سه‌ر كاری كرێكارانی شیفتی شه‌و گرتووه و وتوویانه مه‌زایای پیشه‌یی كرێكارانی ئه‌ركان سالس ناگرێته‌وه له حاڵێكدا، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له نێوان نوێنه‌رانی كرێكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت واژۆ كرا كه تێیدا ئاماژه به پێدانی هه‌موو مه‌زایا پیشه‌ییه‌كانی كرێكارانی فه‌رمی به كرێكارانی ئه‌ركان سالس كرابوو.