دانیشتووانی شارستانی میرجاوه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، له سنووری ڕێگ مه‌له‌ك كۆبوونه‌وه و خوازیاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنووریه‌كانی سیستان و به‌لووچستان بوون.
به وته‌ی ناڕازیان، پێشتر به‌رپرسانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌ڵێنیان دابوو ده‌روازه سنوورییه‌كان به ڕووی سووختبه‌ران و كاسبكاران بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سێ مانگ به سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان تێپه‌ڕیوه و هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕێگه ناده‌ن هیچ سووختبه‌رێك هاتووچۆ بكات. له به‌رانبه‌ردا تانكه‌ره‌كانی سپای پاسداران به ئاسانی سووته‌مه‌نی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قاچاخ ده‌كه‌ن و كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناكات به‌ڵام مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كه‌سیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.