ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی زێڕی سفیدئابهی نیمڕووز بۆ جارێكی دیكه له ئاست نه‌دانی داخوازیی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش دژبه هه‌ڵاواردن له كاتی دامه‌زرانی هێزی كاردا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی بیرجه‌ند به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی زێڕی سفیدئابه، چه‌ند كرێكاریان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیشتووانی ناوچه‌ی سفیدئابه له ئاست نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌ڵاواردن له كاتی دامه‌زرانی هێزی كار له‌و مه‌عده‌نه، خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری بایه‌خ دان به كرێكارانی بوومی بوون.