ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی ڕۆباتی پۆشت بادامی ئه‌رده‌كان له ئوستانی یه‌زد، دژ به چالاكی شیركه‌ته مه‌عده‌نییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، جاده‌ی سه‌ره‌كی شارستانی ئه‌رده‌كانیان داخستووه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: هیچ چاودێرییه‌ك به سه‌ر شیركه‌ته مه‌عده‌نییه‌كاندا ناكرێت و ژینگه و سرووشتی ئه‌و گونده‌یان به ته‌واوی تێك داوه.