به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاره‌كانی گوڵستان و ساڵحییه بۆ جارێكی دیكه دژ به بڕینی درێژماوه‌ی به‌رق خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، پێشتر چوار بۆ شه‌ش ساعه‌ت به‌رق قه‌تع ده‌كرا، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به‌رپرسانی ڕژیم بۆ ماوه‌ی ١٥ ساعه‌ت كاره‌بای دانیشتووانی ئه‌و دوو شاره ده‌بڕن و هیچ بایه‌خێك به مه‌عیشه‌ت و ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن. كاسبكاران و دووكانداران به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با تووشی زیانێكی زۆر بوون و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیان له ماڵه‌وه هه‌یه، نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئازیزانیانن.