ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
خانه‌نشینكراوانی فولاد به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان دژ به حكوومه‌ت دروشمیان وته‌وه و خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.