ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، خوازیارانی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی “په‌ردیسی ژیان” له شاری یه‌زد دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری یه‌زد دا خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌هره‌ی بانكی بوون. خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی ڕایانگه‌یاند: پێشتر ده‌وڵه‌ت هه‌زینه‌ی درووستكردنی شۆقه‌كانی وه‌رگرتووه به‌ڵام ئێستا داوای پاره‌ی زۆرتر ده‌كات و خه‌ڵك نایانه‌وێت تاوانی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی حكوومه‌ت بده‌نه‌وه.