ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاره‌كانی كاشان و بابۆلسه‌ر دژ به نه‌بوونی ئاو و به‌رق خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، ڕۆژانه شه‌ش بۆ ده ساعه‌ت ئاو و كاره‌با قه‌تع ده‌كرێت و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به ژیان، كه‌سب و كار و ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن. له به‌رانبه‌ردا قه‌بزی چه‌ند ملیۆنی بۆ خه‌ڵك ده‌نێرن له حاڵێكدا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر نه‌كردووه. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق و ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌كانیان، دژ به به‌رپرسانی حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون.