شه‌وی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی ناوچه‌ی بونلار زیوداری سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری جاده‌ی سه‌ره‌كی پولدۆختهر بۆ خۆڕه‌م ئاوایان داخست.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی به داخستنی ئه‌و جاده‌یه و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به حكوومه‌ت، ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ بارهه‌ڵگر و ئۆتومبێلێك هاتووچۆ بكات. ناڕازیان هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا كه ئه‌گه‌ر ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان بۆ دابین نه‌كه‌ن، چالاكییه‌كانیان به‌رینتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.