ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، بازاڕیان و خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی نیكشار و سه‌راوان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، نه‌بوونی كاره‌با زیانی زۆری له كه‌سب و كاره‌كان داوه و له به‌رانبه‌ر نه‌بوونی كاره‌بادا، ئیداره‌ی به‌رق قه‌بزی چه‌ند ملیۆنی بۆ دووكانداران ناردووه. هاوكات شارومه‌ندانی سه‌راوان به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری دابینكردنی ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشه‌كانی نێو ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی سه‌راوان نیگه‌رانی ته‌ندرووستی ئازیزانیانن و ده‌ڵێن: نه‌بوونی كاره‌با له به‌شه‌كانی وه‌كوو ئای.سی.یوو گیانی ئازیزانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.