خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی شارۆچكه‌ی په‌ردیس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، به هه‌ڵدانی خێوه‌ت له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی خوازیاری ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كانیان بوون.
ناڕازیانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت پاره‌یه‌كی زۆری لێ وه‌رگرتوون به‌ڵام چه‌ند ساڵ به سه‌ر واده‌ی ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كان تێپه‌ڕیوه و هێشتا هیچ شۆقه‌یه‌ك ئاماده نه‌كراوه. گرانی كرێ خانوو گوشاری بۆ كرێچییه‌كان هاوردووه و ناچارن له خێوه‌تدا بژین.