كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری زابۆل ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، له گه‌رمای ٥٠ پله‌یی دا به‌رپرسانی ڕژیم كاره‌بای خه‌ڵك ده‌بڕن به بێ ئه‌وه‌ی بیر له ته‌ندرووستی ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووان بكه‌نه‌وه. ناكارامه‌یی به‌رپرسانی حكوومه‌ت ژیانی بۆ سه‌خت كردوون و كاتێك به‌رق دێته‌وه، ئاو ده‌ڕوات و ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه به بێ ئاو كار ناكه‌ن.