ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕژیم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره له‌به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.