شۆفێرانی په‌یمانكاری شاغڵ له شاره‌داری زاهدان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه كۆبوونه‌وه.
شۆفێرانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری په‌رداختی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی بوون. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و داوای جێبه‌جێكردنی خێرای داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.