کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی سێ گه‌نج پاش هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی بووئین زه‌هرا

گیانبه‌ختكردنی سێ گه‌نج پاش هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٠ی گه‌لاوێژ، سێ گه‌نجی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی بووئین زه‌هرا پاش هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شارستانی بووئین زه‌هرا به‌دوای سێ گه‌نجی ماتۆڕسه‌وار به‌ ناوه‌كانی پوریا زه‌مانی، محه‌ممه‌د سفیدگه‌رزاده‌ و ئه‌بۆلفه‌زل فه‌لاح ئه‌كبه‌ری دا كه‌وتوون و هه‌وڵیان  داوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن. ئه‌و سێ گه‌نجه له‌ كاتی هه‌ڵهاتندا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا، خه‌ڵكی بووئین زه‌هرا خۆپێشاندانیان كردووه‌ به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌‌ سه‌ریان و ٥٠ كه‌سیان بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كردووه‌.