ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٢ و ١٣ی گه‌لاوێژ، سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی جه‌هرۆم، ساوه و كوردكوی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كرێكاری پترۆشیمی كاویان له عه‌سه‌لوویه ژاراوی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی سیمبان له شارستانی جه‌هرۆم به ناوی سه‌عید سه‌عاده‌تیان به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. له كارخانه‌ی فولادی ده‌شتستان له جاده‌ی ساوه، كرێكارێك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ماشێنی غه‌ڵته‌ك گیانی به‌خت كردووه و له شارستانی كوردكوی، كرێكارێك به‌هۆی گیرخواردن له نێو ئامێری خشتبڕی گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له پترۆشیمی كاویانی عه‌سه‌لوویه، ١٤ كرێكار به‌هۆی خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.