له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتی چالاكانی سنفی له ئێران، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ٩ موعه‌لیمی ئازادیخوازی ئه‌و ئوستانه‌ی به زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی بڕیاری دادگای ئینقلابی كرمان، مه‌جید نادری و حسێن ڕه‌شیدی زه‌ره‌ندی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو به تۆمه‌ته‌كانی “دامه‌زراندنی گرووپی نایاسایی”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ و ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون و محه‌ممه‌دڕه‌زا بێهزادپور به هه‌مان تۆمه‌ت به یه‌ك ساڵ و چوار مانگ زیندان سزا دراوه. فاتمه یه‌زدانی، میترا نیكپور، زه‌هرا عه‌زیزی، له‌یلا ئه‌فشار و شه‌هناز ڕه‌زایی شه‌ریف ئابادی به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به ده مانگ زیندان مه‌حكووم كراون و محه‌ممه‌د موسته‌علیزاده به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له كانوونی سنفی بێ مۆڵه‌ت له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.