كۆمه‌ڵێك له په‌یمانكارانی شاره‌داری مه‌شهه‌د، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌و گه‌وره شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.
كۆبوونه‌وه‌ی په‌یمانكارانی شاره‌داری مه‌شهه‌د له حاڵكێدایه كه له چه‌ند مانگی ڕابردووش‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. نه‌دانی پاره‌ی په‌یمانكاره‌كان بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی كرێكاران و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كرێكار كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.