خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان، دژ به حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌هره‌مه‌ندبوون له دره‌مانی خۆڕایی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.