ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی، چالاكی سیاسی و خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵی ڕاگیراو له زیندانی فه‌شافوویه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ دایه.
ڕۆژی ٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” و “پاڵپشتی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له به‌ندی ٢٤١ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین زیندانی كرا. پاش بۆردوومانی زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن ئیسڕائیل، ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانی فه‌شافوویه ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و ڕۆژانه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت.