پاش شكستهێنانی دانووستانه‌كانی نێوان كرێكارانی مه‌عده‌ن له پڕۆ و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت، كرێكارانی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشا و جاده‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مه‌عده‌ن له پڕۆ له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و كاتی بوونی گرێبه‌سته‌كانیان ناڕازین و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار ده‌ستیان له كار كێشاوه. كرێكارانی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مه‌عده‌نه‌كانی مسی ناوچه‌ی كۆسكۆی داده‌خه‌ن.