کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی دوو هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەرباز

گیانلەدەستدان و برینداربوونی دوو هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە دوو ماتۆڕسوار لە شاری سەرباز، هاووڵاتییەک کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
ڕووداوەکە نزیکەی کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە لە نزیک پردی کێشکۆر و لە نزیک بنکەی بەسیجی شاری سەرباز ڕووی داوە. بەپێی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنییەکان پاش تەقەکردنەکە، تەرمی هاووڵاتییە کوژراوەکەیان خستووەتە سندووقی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیان و لە شوێنەکە دووریان خستووەتەوە، لە کاتێکدا هاووڵاتییە بریندارەکە توانیویەتی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵبێت.