کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی سایه‌ سه‌یدال له‌ زیندانی قه‌رچه‌ك

مانگرتن له‌ خواردنی سایه‌ سه‌یدال له‌ زیندانی قه‌رچه‌ك 2

بنه‌ماڵه‌ی سایه‌ سه‌یدال، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕایانگه‌یاند: سایه له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر سایه سه‌یدال له‌ چه‌ند په‌یامی ده‌نگی دا باسی له‌ دۆخی خراپی به‌ندكراوان له‌ زیندانی قه‌رچه‌ك و هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی حكوومه‌ت كردبوو. ڕۆژی ڕابردوو به‌ فه‌رمانی كه‌ولیوه‌ند سه‌رۆكی زیندانی قه‌رچه‌ك، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا و له‌لایه‌ن گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه درا. سایه دژ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم مانی له‌ خواردنی خۆراك و ده‌رمان گرتووه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌.