به‌یانی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی دامغان، ساری و قوم جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی “كوشتنی منداڵێكی چوار ساڵه” له پێش چاوی خه‌ڵك له شاری دامغان جێبه‌جێ كراوه. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د شه‌بستان و عه‌بدۆلناسر فهقیردادی، به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ساری و قوم له سێداره دراون.
