له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی شیراز، قوم و كرماشان جێبه‌جێ كراوه و دادگای ئینقلابی ڕاسك، سزای سێداره‌ی به سه‌ر دوو به‌ندكراوی به‌لووچ دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی ئارمین گه‌رایی، سابیر یاری و مه‌حموود شیربه‌یگی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی شیراز و قوم له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها، به‌ندكراوێك به ناوی نه‌وید ڕۆسته‌می به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی كرماشان ئێعدام كراوه. هاوكات له شارستانی ڕاسك، دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره دوو به‌ندكراوی به‌لووچی به ناوه‌كانی فه‌رهاد بارانزهی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و عومران ئاغاڵ ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.