فرووغ خۆسره‌وی، موعه‌لیمی خه‌ڵكی شارستانی بێهبه‌هان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای بێهبه‌هان هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵی فرووغ خۆسره‌وی و وێڕای پشكینی ماڵه‌كه‌ی، مۆبایل و لهب تاپهكهیان زه‌وت كردبوو. به‌یانی سێشه‌ممه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ناوبراوی بانگهێشت كرد، به‌ڵام فرووغ به‌هۆی نه‌بوونی ئیبلاغیه‌ی فه‌رمی دادگا، سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌ی نه‌كرد و به كاتی ئێواره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه ڕۆژی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مسالیش ئه‌و چالاكه سنفیه جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.