ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی كارگه‌رانی شیركه‌تی دارووپه‌خش، له به‌رده‌م ساختمانی شیركه‌تدا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مه دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی دارووپه‌خشه و پێشتر و له مانگی پووشپه‌ڕدا جارێك دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كردبوو. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووا پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ سازكردنی خاوونه‌كانیان په‌رداخت كردووه، به‌ڵام پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌بووه و هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تیش وڵامده‌ره‌وه‌ی كارگه‌رانی ئه‌و شیركه‌ته نییه.