له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له‌وانه دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی بیرجه‌ند، ئه‌راك و زه‌نجان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی بیرجه‌ند ئێعدام كراون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: نه‌زیر محه‌ممه‌د. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك به ناوی حسێن ئه‌كبه‌ری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئه‌راك له‌سێداره دراوه و له زیندانی زه‌نجان، به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی ئه‌بۆلفه‌زل شاكری به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراوه.