وه‌حید یه‌عقووبی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فولادی ئێران ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڕینی كاره‌با زۆربه‌ی كارخانه‌كان كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه.
ده‌وڵه‌تی پزیشكیان بۆ سه‌رفه‌جوویی له مه‌سره‌فی به‌رق بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی كاره‌بای كارگه سه‌نعه‌تییه‌كانی ده‌ركردووه و خاوه‌ن كارگه‌كانی ناچار كردووه له ڕێگه‌ی وزه‌ی هه‌تاو، كاره‌بای خۆیان دابین بكه‌ن. نه‌بوونی كاره‌با زۆربه‌ی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فولادی له كار خستووه و ده‌یان كرێكار بێكار كراون. خاوه‌ن كه‌سب و كاره سهنعهییهكان هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه كه ئه‌گه‌ر كاره‌بایان بۆ دابین نه‌كات، هه‌موو كارگه‌كان داده‌خه‌ن.