ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی له ٤٨ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ هه‌فتاونۆهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان له خواردن گرت.
كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ زیندانیانی ٤٨ به‌ندیخانه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بوون و به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌ستێنێت. به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. چالاكانی به‌شدار له‌و كارزاره هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك، قزلحه‌سار و تارانی گه‌وره هۆشداریان دا و خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ به‌ندكراوان و ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به ده‌رمان بوون.