كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ٥٤ ته‌ختی ئێرانشار، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كرێكارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی ناله‌باردا ده‌ژین. به‌یانی دووشه‌ممه كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له كار كێشا و داوایان له خاوه‌نكار كرد داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.