ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی به‌شدار له‌و چالاكییانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی ئه‌و بره پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت و په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.