کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخرانی زۆربه‌ی كارگه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی بڕینی كاره‌با

داخرانی زۆربه‌ی كارگه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی

سه‌رۆكی ژووری سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با، زۆربه‌ی كاره‌گه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ئه‌و ئوستانه داخراون.

ناوبراو له‌ وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكان دا وتی: نه‌بوونی ئاو، كاره‌با، ئینته‌رنێت و گاز كێشه‌ی جیددی بۆ كارگه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و به‌ تایبه‌ت شاری ورمێ ساز كردووه‌ و زۆربه‌ی كارگه‌كان داخراون و به‌ سه‌دان كرێكار بێكار كراون.