به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ساسان چه‌مه‌ن ئارا، ئه‌میرعه‌لی زاكری، ناسر زۆمۆڕۆدی و محه‌ممه‌دسادق وه‌حیدی ڕاد پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئیلام ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی ئیلام ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كردووه و هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان بۆ ژووری كه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گواستووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه به هاوكاری به‌رپرسانی زیندان، مادده‌ی هۆشبه‌ر له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كڕین و فرۆشتنی پێ ده‌كرێت و ئه‌و باروودۆخه گیانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه سیاسییه‌ی خسووتهته مه‌ترسییه‌وه.