کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ١١ شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ ئیسفه‌هان

كوژرانی ١١ شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ئیسفه‌هان هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئۆتومبێلی شارومه‌ندانی به‌لووچ و ١١ كه‌سیان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ئیسفه‌هان له‌ یه‌كێك له‌ مێحوه‌ره‌كانی ئه‌و ئوستانه  بۆسه‌یان بۆ ژماره‌یه‌ك ئۆتومبێلی شارومه‌ندانی به‌لووچ داناوه‌ و به‌دوای تێكهه‌ڵچوونێكی چه‌كداری، ١١ كه‌سیان كوشتووه‌. ڕۆژی ڕابردوو میدیاكانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند كه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌كانی فه‌راجا و قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕوویداوه‌ به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌ ناوی قوربانیان نه‌كردووه‌.