ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌ڵاوێژ، دانیشتووانی شاره‌كانی كۆچه ئیسفه‌هان، ئه‌نار و نه‌یشابوور له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، كاره‌بای كووچه ئیسفه‌هان و شاره‌كانی دیكه‌ی پارێزگای گیلان ڕۆژانه چوار ساعه‌ت قه‌تع ده‌كرێت و نه‌بوونی كاره‌با ژیانی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه سه‌خت كردووه. هه‌روه‌ها كه‌لووپه‌لی نێو ماڵی هه‌ندێك له خه‌ڵك سووتاوه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانه‌كانیان نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیشتووانی چه‌ند گوندی نه‌یشابوور له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌شاوه‌رزی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی بڕینی ئاو، به‌رهه‌مه كشتووكاڵیی و ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ناو چووه و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن. شه‌وی ڕابردووش دانیشتووانی شارستانی ئه‌نار له پارێزگای یه‌زد له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دا كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون.