پژمان سوڵتانی و سۆران قاسمی، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان کە لەم دواییانەدا لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، لە بارودۆخێکی نالەبار لە بەندی گشتیی بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراون.
ئەو دوو بەندکراوە لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی له شاری بۆكان دەستبەسەر و به سهختی ئهشكهنجه دراون. مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، سۆران قاسمی لە مامۆستایانی خۆبەخشی زمانی کوردی، بە تۆمەتی “بەغی”، “موحاربە” و “سهركردایهتی ناڕهزایهتیهكان و پێکهێنانی گرووپی باغی” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ به سێ جار ئێعدام و ١٥ ساڵ زیندان مهحكووم كرا. هەروەها پژمان سوڵتانی لەلایەن هەمان دادگا بە تۆمەتی “بەغی” و “موحاربە”، به دوو جار ئێعدام و ۱۵ ساڵ زیندان سزا دراوه.