ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، ئاگر له دارستان و مێرگی شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه به‌ردرا و به‌وهۆیه‌وه زیانێكی زۆر به سرووشتی ئه‌و دوو شاره گه‌یشت.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، دارستانه‌كانی شانشین و گۆڵچێری مه‌ریوان له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه ئاگر دراوه و به هه‌وڵی ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره كۆنتڕۆڵ كراوه. هاوكات ناوچه‌كانی “دۆڵه‌بی، گێلیكه‌ران، ساوجی و سۆفی بله” له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه و به‌پێی دوایین زانیاری، ئاگره‌كه هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پووش و پاوان و دارستانی گه‌رده‌نه‌ی خانی شاری بانه سووتێندراوه و ئاگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕێكخراوی پاژین دامركاوه‌ته‌وه.