له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی كه‌بیر گوڵابی و شه‌هاب ئه‌سه‌دزاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه كه‌بیر گوڵابی، هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵی خه‌ڵكی ئاوایی جافرئاوای سه‌ر به ناوچه‌ی شاماتی میاندووئاو و دانیشتووی مهاباد، له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی شه‌هاب ئه‌سه‌دزاده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه گوزراوه‌ته‌وه.