کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ چه‌كداری سپا له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت

كوژران و برینداربوونی سێ چه‌كداری سپا له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت 2

شه‌وی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، گرووپێكی چه‌كدار له‌ ناوچه‌ی ئاغه‌ڵانی سه‌رده‌شت هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سپای پاسداران و پاش شه‌ڕێكی نێو ساعه‌ته‌، چه‌كدارێكی ڕژیم كورژا و دوو سه‌رباز بریندار بوون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، گرووپێكی چه‌كدار هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سپای پاسداران له‌ نێوان گونده‌كانی ئاغه‌ڵان، سه‌رشیو و شه‌تمان و شه‌ڕێكی قورس هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، كادرێكی سپا به‌ ناوی مه‌یسه‌م كه‌بیری كوژراوه‌ و دوو سه‌رباز دیكه‌ بریندار بوون.