ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، وریا غه‌فووری، ورزشوانی خۆشناوی كوردستان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی بریندارانی ئاگركه‌وتنه‌وه له چیای ئاویه‌ری كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆیان خواست.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، وریا غه‌فووری له دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی برینداره‌كانی شاری سنه، هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕیوه و هیوای ساقبوونه‌وه‌ی بۆیان خواستووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، شه‌ش چالاكی ژینگه‌یی شاری سنه به ناوه‌كانی حه‌مید مورادی، خه‌بات ئه‌مینی، موحسن حسێن په‌ناهی، چیاكۆ یووسفی نژاد، موسته‌فا هه‌ژیر و ئاریاس سه‌لیمی له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری چیای ئاویه‌ر به‌سه‌ختی بریندار و ڕۆژی هه‌ینی، حه‌مید مورادی به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد.