ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “ژیانی سه‌وزی سه‌قز” له هه‌ڵمه‌تێكدا وێڕای ڕێزلێنان له یادی حه‌مید مورادی، نه‌مامه تازه چێندراوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌یان ئاویاری كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕێزیان له یادی كاك حه‌مید گرت و هیوای چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداره‌كانی ئاگركه‌وتنه له چیای ئاویه‌ر خواست. ژینگه‌دۆستانی سه‌قزی به ئاودانی دار و نه‌مامه‌كانی سه‌رچنار بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی پاراستنی ژینگه نوێ كرده‌وه.