ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێز و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “شنەی نۆژینی کوردستان” بە ئامادەبوونی بەرینی خەڵک لە گۆڕستانی “بەهەشتی محەممەدی” سنە بەڕیوەچوو.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕەسمە پاش خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه، دروشمه‌كانی “شەهید نامرێ” و “کاک حەمید قارەمانە، شەهیدی کوردستانە”یان به‌رز كرده‌وه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ژینگه نوێ كرده‌وه. حەمید مورادی، لە چالاکانی ژینگەیی شاری سنه و پارێزەرانی خۆشناوی دادگوستەری بوو كه له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له چیای ئاویه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج چالاكی دیكه به‌سه‌ختی بریندار ببوو. به‌یانی هه‌ینی ئه‌و تێكۆشه‌ره مه‌ده‌نییه بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی سنە گیانی لەدەستدا و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به خاك سپێردرا.