کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری له‌ سنووری بانه

شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری له‌ سنووری بانه 1

کاتژمێر یه‌ك و ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ٣٠ پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ناوچەیڕەشەقەلات، لە نزیک خاڵی پشکنینیگلوگاەی شاری بانە شەڕێکی قورس لە نێوان سپای پاسداران و گرووپێکی چەکدار ڕوویداوە به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌كدارێكی ڕژیم كوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، ئەو شەڕە لە نزیک بۆرجه‌كی سەرتەزێن لە پاسگای نەنۆڕی شاری بانە ڕوویداوە و لایەنەکانی شەڕ چەکی نیمە قورسیان لە دژی یەکتر بەکارهێناوە و شەڕەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە. بەپێی زانیارییەكان یەکێک لە هێزەکانی سپای پاسداران بە ناویسینا سەتاروەندكوژراوە و یەكی دیكەش بریندار بووه‌. تا کاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.