به‌لانیكه‌م پێنج شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی مێرگهنهخشینهی سه‌قز به بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست كار و چالاكی مه‌عده‌نی زێڕی ئه‌و ناوچه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ناسناوی سێ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: له‌تیف مورادی(دێهیاری ئاوایی)، موزه‌فه‌ر مورادی(پارێزه‌ی دادگوسته‌ری) و بێهزاد مورادی. شایانی باسه كه ناسناوی دوو هاووڵاتی دیكه هێشتا ڕوون نه‌كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و پێنج شارومه‌نده دژ به له‌ناوبردنی ژینگه‌ی گوندی مێرگه‌نه‌خشینه و باخ و چیای ناوچه‌كه له‌لایه‌ن شیركه‌تێكی چالاك له مه‌عده‌نی زێڕی ئه‌و ئاواییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پێشتریش ژماره‌یه‌ك له شارومه‌ندان و چالاكی ژینگه‌یی له نامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگایه ببوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپه‌ینێكیان ڕێكخستبوو.