کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌ دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری مهاباد

وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌ دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری مهاباد

ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه‌ خدر ڕه‌سووڵی ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ و كلارا ڕه‌سووڵی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.

ڕۆژی ١٩ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، خدر ڕسووڵی و كلارا ڕه‌سووڵی له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له‌ شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری ورمێ ڕاگوێزران. میدیاكانی سه‌ر به‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕایانگەیاندووە کە بەم زوانە ویدیۆیەک لە دانپێدانانی زۆرەملێی خدر ڕەسووڵی بڵاو دەکەنەوە. ناوبراو لەو ویدیۆیەدا کە دوای ئەشکەنجەدانی تۆمار کراوە بە پەیوەندیی خۆی لەگەڵ کوڕەکەی و نیشاندانی زانیاریی هەستیاری سەربازی بە ئیسرائیل ئاماژە دەکات. خدر ڕەسووڵی تا به‌ ئه‌مڕۆ ۵ ساڵی لە بەندیخانەکانی ئێراندا تێپەڕ کردووە و پاش بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، چه‌ند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراوه‌. شایەنی باسە کە، خدر ڕەسووڵی تا ئێستا دوو جار نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە و ڕاگرتنی لەو باروودۆخە و ئەشکەنجەکردنی، نیگەرانیی جیددیی بنەماڵەکەی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.