به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌لیگووده‌رز و زاهدان جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی په‌رویز سه‌ر‌له‌ك و محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دخانی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئه‌لیگووده‌رز له‌سێداره دراون. هاوكات حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهدان جێبه‌جێ كراوه كه ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه له: عه‌بدۆلجه‌لیل ده‌ره‌كزهی، نێعمه‌تۆڵڵا شه‌هنه‌وازی و داریووش شه‌هبه‌خش.