كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پترۆشیمی جه‌م، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، له ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٥٠ كرێكار له به‌شه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه، فه‌زای سه‌وز و شاره‌وانی شارستانی جه‌م كار ده‌كه‌ن به‌ڵام له زۆربه‌ی مه‌زایا پیشه‌ییه‌كانیان بێبه‌ش كراون. كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا هاوشێوه‌ی كرێكارانی فه‌رمی، وه‌لانانی جیاوازی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێنكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌هره‌مه‌ندبوون له بیمه‌ی ده‌رمانی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.