ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئجیتیماعی تاران له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر بوون.